کورتهيهك له‌ژيانی هونه‌رمه‌ند
هونه‌مه‌ند؛مێژووی له دایک بوونی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆساڵی 1975.
له‌یه‌کێ له‌گونده‌کانی بناری به‌مۆ سه‌ربه کوردستانی باشور
هاتوه‌ته دنیاوه. هه‌رله‌سه‌ره‌تای بوونیه‌وه تالیهکان
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان بۆسهرژیانی هونه‌رمه‌ند هه‌بووه.
وه‌ک هونه‌رمه‌ند خۆی ده‌ڵێ؛ ( گه‌رچی تابلۆکان ده‌رگای
به‌خته‌وه‌ریشم بۆ واڵانهکهن، ئه‌وا خۆ به‌ڵێنی ڕێگای
ئومێدیانداوه! ) .
به‌ئه‌زمونی وێنه کێشان و قۆناغی خوێندنی هونه‌ریه‌وه،
زیاد له 18 ساڵه شێوه‌کاره.
له‌رێگای کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌وه، ده‌بینین ئه‌زمونی
هونه‌ری درێژتره له مێژووی سهرتابلۆکانی.
بۆئه‌ومه‌به‌سته هونهرمند به‌خۆی ده‌ڵێ؛ ( ئه‌وژیانه گرانه
ئه‌زمونی ڕه‌شی دروستکرد، بهوئهزمونه ڕه‌شه ئه‌نجامێکی
سپیم لێ پێکهێنا).
واته کێشه‌کانی خودی خۆی و بزربوون و له ناوچونی
تابلۆکان له‌نێوان سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه تا کۆتای ئه‌و
ساڵانه، ئه‌وانه بوونه ئهزموونهڕهشهکه.
ههرئهوانهشه سهرچوهیان گرتوهله ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تابلۆکانی
ئه‌مڕۆی هونه‌رمه‌ند که خۆی بهئهزموونهسپیهکه ناویان
ده‌بات. هونه‌رمه‌ند ڕێگای نوێ واتا (modern)ی گرتۆته‌به‌ر
ئه‌گه‌رچی ئاره‌زوویه‌کی ئێجگار زۆریشی له‌گه‌ڵ، هونه‌ری
( کلاسیک ) دا هه‌یه.
له‌ڕووی ته‌کنیکیشه‌وه، توانیویه‌تی هه‌موو جۆره‌کانی ڕه‌نگ
به‌کاربهێنێت. هونه‌رمه‌ند ( 9 -10) پێشه‌نگای جۆراوجۆری له
ئه‌وروپادا کردۆته‌وه، له‌وانه‌ش ته‌نها دوانیان هاوبه‌ش بوون.
ئاماده‌کردنی: سۆران